AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ١٨ ٠١:٠٧

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەگەڵ پزشکیان و ترامپ قسەی کرد

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەگەڵ پزشکیان و ترامپ قسەی کرد

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد کە زیاتر لە هەر کاتێکی تر ڕێگا چارەی دیپلۆماتیک پێویستە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە لەگەڵ پزشکیان قسەی کردووە و جەختیان کردۆتە سەر ئەوەی کە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ کۆتایی هێنان بە تەنگژەکان و پاراستنی ئاشتی پێویست بە ڕێگاچارەی دیپلۆماتیکە.

وتیشی: لە پەیوەندی لەگەڵ پزشکیان ڕێککەوتین کە پەیوەندیمان نەپچڕین.

هاوکات هەندێ ڕۆژنامەی فەرەنسی نووسیان کە ماکرۆن پەیوەندی بە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە گرتووە بەلام وردەکاری قسەکانیان دیار نییە.

News ID 58807

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha